به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە فورات نیوز، جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند هەڵبژاردنەکانی پیشوەختەی پەرلەمانی لە لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت .
ڕۆژی ڕابردوو کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاماژە بە ئاماری هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە ژمارەی گشتی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنەکان 3 هەزار و 249 کەسن کە لە ئەو ژمارەیە 951 کەسیان ژنە و بە گشتی 789 کەس بە شێوەی سەربەخۆ و هەزار و 501 کەسیان لە چوارچێوەی پارت و 959 کەسیان لە هاوپەیمانییەکان بەشداریان کردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ژمارەی پارتە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنەکان 109 پارت و ژمارەی هاوپەیمانییەکان 21 هاوپەیمانییە. ژمارەی ئەو پارتانەی کە لە قاڵبی هاوپەیمانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی بەشداری دەکەن، 58 پارتە.
342/